یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن ئەیسی میلان و نیوکاسڵەوە هەوڵی هێنانی دەدەن بۆ رێزەكانیان
ئەربیلوا لە ئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هاتووە ئەو یانەیەش بەفەرمی ماڵئاوایی لەو یاریزانە کردووە، بۆیە ئازادە پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە دەکات بە خۆی بیەوێت.
یانەی نیوکاسڵ کە ئێستا لە خولی یانە پلەی یەکەکانی ئینگلتەرا یاری دەکات و ڕافایل بینیتێز ڕاهێنەری ئەو یانەیە دەیەوێت جارێکی تر مەشق بەو یاریزانە بداتەوە کە پێشتر لە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەری ئەربیلوا بووە.
hamataqana
