کۆنتیش لێدوانێكیدا دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی 2016دا

کۆنتیش لێدوانێكیدا دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی 2016دا
دوای کرانە دەرەوەیان لە یۆرۆی ٢٠١٦ بەرامبەر بە ئەڵمانیا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ کۆنتی وتی" سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانم دەکەم شانازی بە یاریزانە لاوەکانمەوە دەکەم لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بۆ ئەو ئاستەی پێشکەشی هەڵبژاردەکەیان کرد، ئێمە ئەزمونێکی تایبەتمان وەرگرت ئەوان ئاستێکی باشیان لەم پاڵەوانێتیە پێکەش کرد.

سەبارەت بە ئاستی یاریەکە کۆنتی وتی: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پاڵەوانی جیهانە بە هیچ دودڵیەک، توانی گۆڕانکاری لە سیستەمی یاریەکە بکات و ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بەهێزە.

لە کۆتاییدا کۆنتی وتی ئەمڕۆ من بە دۆڕان ماڵئاوایم کرد ، بەڵام خۆشحاڵم و ئەمە ئەزمونێکە وەرمگرت.



hamataqana
Top