دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی ٢٠١٦دا بۆفۆن لێدوانێكیدا

دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی ٢٠١٦دا بۆفۆن لێدوانێكیدا
دوای کرانەدەرەوەیان لە یۆرۆی ٢٠١٦ لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە لێدانەکانی سزا گۆڵپارێزی لێهاتووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دڵتەنگی خۆی بە کرانەدەرەوەیان دەربڕی و وتی لە ئێستادا سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە کاتێکی زەحمەتدا تێدەپەڕین دوای کرانەدەرەوەمان ،من زۆر دڵتەنگم بە تایبەت بۆ ئەو هاندەرانی کە بە بەردەوامی هانی ئێمەیان دەدا.

دواتر باسی لێدانە سزاکانی کردوو وتی"کارێکی شێتانەیە ئەڵمانیا لە سێ لێدانی سزا گۆڵ تۆمار نەکات و لە پاڵەوانێتیەکەش ماڵئاوای بکەین و نەتوانین بگەینە قۆناغی داهاتوو.

لە کۆتاییدا بۆفۆن ڕایگەیاند لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری لە یاریەکانی مۆندیالی ساڵی ٢٠١٨ی روسیا دەکەم و واز لەیاریکردنی نێودەوڵەتی ناهێنم.




hamataqana
Top