گیگز دوای ٢٩ساڵ وازی ھێنا

گیگز دوای ٢٩ساڵ وازی ھێنا
گیگز دوای ٢٩ساڵ وازی ھێنا
رایان گیگز ئەستێرەی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی کە ماوەی زیاتر لە ٢٩ساڵە وەکو یاریزان و کاری ھونەری خزمەتی یانەی مان یونایتد دەکات بەڵام وازھێنانی خۆی بەیەکجاری لە یانەی شەیتانەکان راگەیاند دوای ئەوەی نەگەیشتە رێکەوتن لەگەڵ یانەکە بۆ درێژەدان بە ژیانی وەرزشی گیگزی تەمەن ٤٢ساڵیش کاری ئەو لە یانەی مان لە دوای دەستبەرکاربوونی مۆرینھۆ ھات کە لە شوێنی ڤانگال دەست بەرکار بووە وەکو ڕاھێنەر کە پێشووتر گیگز یاریدەدەری ڤان گال بووە ئێستاش مۆرینھۆ ستافی مەشقی خۆی ھێناوەتە یانەکە ، گیگز لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لە ئەکادیمیای یانە ئینگلیزیەکە دەستی بە وەرزش کردووە ٩٦٣ یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە و ١٣ نازناویشی بەدەستھێناوە لە خولی ئینگلیزی و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو و جامی ئینگلتەرا و جامی یاریزانە پیشەگەرەکان تا ئێستاش گیگز خۆی یەک لای نەکردۆتەوە کە لە دوای رۆیشتنی لەم یانەیەی کە ھەموو تەمەنی خۆی بۆی تەرخان کردبوو چی بەسەر دێت.
کارزان کانەبی
Top