مێرەنگی چاوی لەسەر یاریزانێکی ئۆرگواییە
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە کڕینی یاریزانی ئۆرگوایی و یاریزانی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی خۆسیە خیمینیزدەکەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە ریزی یانەکەی پایتەخت، رۆژنامەی ئاسیش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا بەرپرسانی کارگێڕی یانەی شاھانە ھەوڵیان داوە بە ھێنانی ئەم یاریزانە ھێلی بەرگری تیپەکەیان بەھێزتر بکەن ھێنانی ئەم یاریزانەش دوای ئەوەی دێت کە ھەریەک لە یاریزانانی یانەی مێرەنگی ناتشۆ وڤاران بیریان لە جێھێشتنی یانەی مێرەنگی دەکەنەوە کە گرێبەستیان پێشکەش کراوە لەلایەن یانەکانی مان یونایتد و بایرن میونخ ھەرچەندە بەرپرسانی یانەی ئەتلەنتیکۆ رەتیان کردۆتەوە گفت و گۆ لەگەڵ بەرپرسانی ریال بکەن لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە ، ریال ئێستاش بەردوامە لە سەر کارکردن لەسەر ھێنانی ھەریەک لە یاریزانان ئەگویرۆی ئەرجەنتینی و دیگۆ فۆرلان ، یانەی مێرەنگی پارەیەکی خەیالی دیناوە بۆ ئەم یاریزانەی ئەتلەنتکیۆ بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەی ریال مەدرید ، ھەرچەندە ریال مەدرید گفت و گۆی لەسەر گواستنەوەی جۆءن ستونزی ئینگلیزیش کردووە بۆ گواستنەوە بۆ یانەی مێرەنگی ھەرچەندە یانەی ئیڤەرتۆن دوای پارەیەکی خەیالی کردووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
