مان سیتی و پیپ چاویان لەسەر یاریزانێکی ئەڵمانییە
دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلا ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیسپانی مەشقی یانەی مان سیتی لە ئەستۆ گرت ماوەیەکە ئەم ڕاھێنەرە کەوتۆتە خۆ بۆ خۆ بەھێزکردن و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، ئێستاش بیر لە ھێنانی یاریزانانی تر دەکاتەوە رۆژنامەی میمرۆی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا پیپ لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەیە جۆن ستونزی یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بباتە ریزی یانەکەی جگە لەم یاریزانەش پیپ چاوی لە یاریزانی ئەڵمانی سەنی یاریزانی یتنەی شالکەیە بۆ ئەوەی ئەم دوو یاریزانە بە زووترین کات بگوازێتەوە ریزی تیپەکەیان گواردیۆلا گرنگی زۆر بەم دوو یاریزانە دەدات بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیانگوازێتەوە ریزی یانەکەیان بۆ جۆنیش یانەی مان سیتی ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە ئینگلیزیەکە تەرخان بکات، جگە لەمەش پیپ زۆر سارسامە بە یاری کردنی یاریزانی ئەڵمانی سانی بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازنەوە بۆ ھەردوو یاریزانیش بڕی ١٠٠ملیۆن جونەیی ئامادە کراوە ، پێشووتریش پیپ گرێبەستی لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان نولیتۆ و گۆندوگان لە ھەردوو یانەی دۆرتمۆند و سەلتافیگۆ ھێناوە بڕی ٣٨ملیۆن جونەیی لێ سەرف کردبوون.
کارزان کانەبی
