بەفەرمی یاریزانە كوردەكانی هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە یارییە دۆستانەكان دەكەن
لەم ئۆردوگایە سێ یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق كرابوون ئەوانیش هەریەكە لە میران خەسرۆ و دلێر حاتم لە یانەی هەولێر و بەیار ئەبو بەكر لە یانەی دهۆك.
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رازی شنێشل بەفەرمی بریاری دا ئەم پێكهاتەیە، كە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداریان لەم ئۆردوگا مەشقیە كردووە، بەردەوام بن بۆ ئەنجامی (3) یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئۆزباكستان و قەتەر.
وا بریارە لە رۆژی 8ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق دووەم ئۆردوگای مەشقی لە شاری بەغداد ئەنجام بدات و تا 15ی هەمان مانگ بەردەوام بێت و راستەوخۆ لە 15ی مانگ هەڵبژاردەكە بەرەو ئۆزباكستان بەردەكەوێت، لە رۆژی 21ی تەمموز هەڵبژاردەی عێراق یەكەم یاری دۆستانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆزباكستان ئەنجام دەدات پاشان لە رۆژی 24ی تەمموز دووەم یاری خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی یەكەمی ئۆزباكستان ئەنجام دەدات و ئێستا هەوڵێكی زۆر هەیە یاری دۆستانەی سێیەم لەگەڵ یەكێك لە یانەكانی ئۆزباكستان ئەنجام بدرێت، پاشان هەڵبژاردەكە یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەر ئەنجام دەدات.
بەفەرمی هەر سێ یاریزان میران خەسرەو و دلێر حاتم و بەیار ئەبو بەكر لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەكە گەشتی ئۆزباكستان دەكەن و راهێنەر رازی شنێشل پەیمانی داوە هەل بەهەموو یاریزانەكان بدات بۆ ئەوەی بتوانن توانەكانی خۆیان لە نێو یاریگا بسلمێنێن.
رێبین رەمزی
