هیشام بەكر پاڵەوانێتی ئاسیا بەرێوە دەبات

هیشام بەكر پاڵەوانێتی ئاسیا بەرێوە دەبات
بەفەرمی یەكێتی تۆپی بالەی ئاسیا بریاردا، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كورد لە یاری تۆپی بالە هیشام بەكر بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا بكات.
وا بریارە لە وڵاتەی تایوان یارییەكانیی جامی نەتەوەكانی ئاسیا بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی لاوان ئەنجام بدرێت لە رۆژانی (9)ی تەمموز تا (17)ی نەمووز.
هیشام بەكر لە دایكبووی شاری هەولێرە و خاوەن بروانامەی ماجستێرە لە كۆڵێژی پەروردەی وەرزشی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیە و بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی لە بەیرۆت لە ساڵی 2011 و 2013، ئەوە یەكەم جارە بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی پاڵەوانێتیەك لەسەر كیشوەری ئاسیا دەكات.
رێبین رەمزی
Top