رامیار ئازاد چووە خولی ئەڵمانیا

رامیار ئازاد چووە خولی ئەڵمانیا
بەفەرمی یاریزانی پێشووی یانە هەولێر رامیار ئازاد پەیوەندی بە یانەیەكی خولی پلە چواری ئەڵمانیا كرد و لەم وەرزە بەشداری لە خولەكە دەكات.
دوای ئەوەی گشت رێكارە یاساییەكانی لەگەڵ یانەی هەولێر تەواو كرد، رامیار ئازاد بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی (VFB Lubek) كە لە خولی پلە چوارەمی ئەڵمانیا یاری دەكات.
ئەم یانەیە لە ساڵی (1919) دامەزراوە خاوەن یاریگایەكی گەورەی، كە شوێنی (17) هەزار و (849) هاندەر دەبێتەوە و لە وەرزی رابردوو پلەی حەفتەمی خولەكەی بە دەستهێنا و تەنیا یەك یاریزان رەگەزنامەی كەندی هەیە ئەوەی تر هەمووی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵماناییە، ئێستا یانەكە ئۆردوگایەكی مەشقی ئەنجام دەدات بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولەكە و چاوەی لە سەركەوتنە.
رامیار ئازاد پێش پەیوەندی كردن بە یانە ئەڵمانییەكە، تاقیكردنەوە لە یانەكە ئەنجامدا و بەهۆی ئاست بەرزەكەی سەرنجی پەرپرسانی یانەكەی بۆ خۆی راكێشا.
جێگەی باسە رامیار ئازاد تەنیا لە ریزی یانەی هەولێر یاریكردووە و بەشداری لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا و خولی كوردستانی كردووە.
رێبین رەمزی
Top