پاش 29 ساڵ لە خزمەت كردن گیگز له مان ی‌و جیابووه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه BBC بڵاویكرده‌وه كه رایان گیگز له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد گه‌یشته رێككه‌وتن تا یانه‌كه به‌جێبهێلێت له‌كاتێكدا هێشتا بۆندی یه‌ك ساڵی وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ماوه.
شایه‌نی باسه گیگز رۆژی 29-11-1973 له‌دایكبووه و ساڵانی 1985 تا 1987 بۆ لاوانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و ساڵانی 1987 تا 1990 بۆ لاوانی یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد یاریكردووه‌و پاشان له‌ساڵانی 1990 تا 2014 بۆ تیمی یه‌كه‌می یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد یاریكردووه و 963 یاری به‌درێسی مانچسته‌ر ئه‌نجامداوه و 169 گۆڵی كردووه و 37 نازناوی جۆراوجۆری خوله‌كانی ئینگلته‌را و ئه‌وروپا و جیهانی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان له‌گه‌ڵدا به‌ده‌ستهێناون و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز-یش خاوه‌نی 64 یاری و 12 گۆڵه.
hamataqana
