ئەمشەو بەلجیکا و وێڵز روبەڕوی یەک دەبنەوە لە یۆرۆی 2016دا

ئەمشەو بەلجیکا و وێڵز روبەڕوی یەک دەبنەوە لە یۆرۆی 2016دا
ئەمشەو لە دوەم یاریی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یۆرۆی 2016 هەردوو هەلبژاردەى وێڵز و بەلجیکا روبەروی یەک دەبنەوە.

بریارە ئەمشەو کاتژمێر 10 هەردوو هەڵبژاردەى وێڵز و بەلجیکا بەیەک بگەن.

وێڵز بە هاوکاری گاریس بەیل لەم پاڵەوانێتیەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو بەیلیش تا ئێستا باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکەیە.

لە بەرامبەردا بەلجیکا لە قۆناغەکانی پێشتردا ئاستی وەک پێویست نەبو بەڵام یاریی لەدواى یاریی باشتر دەردەکەوێت.

ئیدین هازارد کە پێشتر بەهۆی پێکانەوە پێشبینی دەکرا نەتوانێت یاریی بۆ بەلجیکا بکات، ئامادە دەبێت و پێکانەکەى تێپەراندوە.

راهێنەری وێڵز هەڕەشە لە هەڵبژاردەى بەلجیکا دەکات و تەئکیدی کردەوە کە دۆزەخ چاوەرێی یاریزانەکان دەکات.
Top