بۆچی نەیهێشتوە ئەم چوار یاریزانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەن

بۆچی نەیهێشتوە ئەم چوار یاریزانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەن
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە رۆناڵدۆی پورتوگالی رێگر بوە لەوەى چوار یاریزان پەیوەندی بە ریاڵەوە بکەن.

رۆژنامەى دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرایکردوە کە رۆناڵدۆ لە رابردودا نەیهێشتوە ئەم سێ یاریزانە بێنە ریاڵەوە و رێگەى نەداوە ئیدارەى یانەکە بیر لە کرینیان بکاتەوە.

ئەو سێ یاریزانەش بریتی بون لە ئیبراهیمۆڤیچ و ئارتۆرۆ ڤیدال و لیڤاندۆڤیسکی.

دۆن بالۆن ئاشکرایکردوە کە نەیهێشتوە ڤیدال بکڕدرێت لەسەر ئەو کەسایەتیە بەهێزەى هەیەتی ، هەروەها نەیویستوە ئیبراهیمۆڤیچ بکڕن لەبەر بەڕێوەبەری کارەکانی کە مینۆ رایۆلایە و حەزیشی نەکردوە ریاڵ لیڤاندۆڤیسکی بکڕێت لەبەرئەوەى گۆڵکارێکی باشە و ژمارەى گۆڵەکانی رۆناڵدۆ کەم دەکاتەوە.
هەروەها رۆژنامەى دۆن بالۆن باس لەوەشدەکات کە ئێستاش ناهێڵێت ریاڵ بۆگبا بکڕێت و پێیوایە یانەکە پێویستی بەوە نیە دوو کەسایەتی گەورەى تیا بێت کە یەکێکیان خۆیەتی و ئەوەى تریشیان بۆگبا دەبێت.
Top