نەیمار کۆتایی بە چاوەڕوانی ھێنا

نەیمار کۆتایی بە چاوەڕوانی ھێنا
نەیمار کۆتایی بە چاوەڕوانی ھێنا
نەیماریاریزان و ئەستێرەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بولگرانای ئیسپانی ئەوەی لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەر ئاشکرا کردوە کەوا حەز بە مانەوە و نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ، رایگەیاندنی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا کۆتایی بەھەموو ئەو دەنگۆو قسانە ھێنا کە دەیگوت نەیمار دەچێتە یانەیەکی تری لە ھاوینی ئەمساڵ بەڵام نەیمار ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەشێوەیەکی فەرمی ئەم بڕیارەی داوە لەھاوینی ئەمساڵ ھەر بە کەتالۆنی دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژتر ، زۆربەری راگەیاندنەکانی جیھان گرنگی زۆریان دەدا بە چارەنووسی نەیمار ئەوەییان ئاشکرا کردبوو کە لە ھاوینی ئەمساڵ لە کامپ نو دەروات و ھەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان و مان یونایتدو مان سیتی بەرپژاربوون بۆ کرینی ئەم یاریزانە، بە ئاشکرا کردنی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قلای بلوگرانا ھەوالێکی چاوەڕوان نەکراوە سەرجەم ئەم یانانەی گرتەوە کە چاوەڕوانی ھاتنی نەیمار بوون بۆ یانەکەیان بەپۆست کردنی مانەوەی لە خولی ئیسپانی نەیمار کۆتایی بەھەموو ئەو قسانە ھێنا کەلەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە دەکرا و ئیتر یانەی بارساش بۆ ماوەیەکی باش ئاسودە دەبێت لەسەر یاری کردنی ئەم یاریزانە لە ریزی تیپەکەی، نەیماری تەمەن ٢٤ساڵ ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەوە دڵخۆشە بە درێژەدان بە یاری کردن لە ریزی یانەی بارسا لە ئۆلمپیاتی بەرازیل نیمار سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی بەرازیل دەکات بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئۆلمپیات .
کارزان کانەبی
Top