بارسێلۆنا رەڤزێكی وەرگرت لە لایەن دیبالاوە سەرەرای ئۆفەرێكی گەورە
لەم باریەوە، گۆستاف ماسکاردی، سەرۆکی گروپی فرۆشتنی یاریزانە بیانییەکان لە خولی کاڵچیۆ بە ڕۆژنامەی (لاگازێتا دیلا سپۆرت)ی ڕاگەیاندووە، کە دیپالا گرێبەستێکی گران بەهای یانەی بارسێلۆنای ڕەت کردووەتەوە، هەروەها یاریزانەکە ئاشکرای کردووە کە لەو ساتە پێویستی بەوەیە زیاتر ئەزموون پەیدا بکات و هەر لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس بمێنێتەوە.
سەبارەت بە داهاتووی دیپالا و ئەگەری مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یۆڤی ، ماسکاردی گوتی” یاریزانێکی لاوی ئاست بەرزی وەک دیپالا لەبەر پێشکەش کردنی گرێبەستی خەیاڵی و گرابەها ئەستمەکە هەر لەو یانەیە بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە خواستی یاریزانەکە دەبێت”.
ئاشکرایە کە دیپالا لەوەرزی ئەمساڵ توانی 19 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها 9 گۆڵێشی دروست کردووە، لە بۆسەی یاریزانانیش نرخی یاریزانەکە بە زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ مەزندە دەکرێت.
