بە فەرمی ... بەرشەلۆنە گرێبەستی نێیماری یەکلایی کردەوە
کەمێک پێش ئێستا, بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا, دڵنیاییدا بە ھاندەرانی یانەکەی نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بە توانای یانەکەیان لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت, ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەھێز ھەبوو لەسەر جیابونەوەی ئەو یاریزانە.
سەرۆکی کەتەلۆنیەکان ئەوەشی گوت” نێیمار دەیەوێت لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت, بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوو بە فەرمی گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.
