له‌سه‌ر مێسی كریستیانۆش هاته ده‌نگ
كریستیانۆ له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان به‌رگری له مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت: گریانه‌كه‌ی مێسی منیشی ئازارادا، چونكه ئه‌و یاریزانێكی نایابه، كاتێكیش لێدانی سزا له‌ده‌ست ده‌دات، واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌و خراپه و هۆكاری بێده‌ستكه‌وتی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: من له مێسی تیێدهگهم و ده‌زانم له چی بارودۆخێكی ده‌روونی خراپدایه، دڵنیام هه‌موو كه‌سێكیش له ئازاره‌كانی تێده‌گات و ده‌زانن كه بۆچی مێسی بڕیاری وازهێنانی داوه.
كریستیانۆ له كۆتاییدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه مێسی له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی په‌شیمان بێته‌وه، چونكه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به به ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك مێسی هه‌یه.
لیۆنێل مێسی دوای له‌ده‌ستدانی نازناوی كۆپا ئامێریكای 2016 راسته‌وخۆ بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
hamataqana
