رۆما لە هەوڵ دایە بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە

رۆما لە هەوڵ دایە بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە
ەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بۆ وەرزی داھاتوو لە ھەوڵی ئەوەدان بەرگریکارێک بۆ بالچی راستی یانەکەیان بگوازنەوە, بۆیە ماوەیەکە ھەوڵ بۆ پابلۆ زابالێتا بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی مانچێستەر سیتی دەدەن.

لەمباریەوە جیان لۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بزاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی لەگەڵ زابالێتا گەیشتونەتە رێکەوتن, تەنھا ئەوەی ماوەی رازیکردنی بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتیە, ئەوانیش دەیانەوێت پەلە نەکەن لەو بریارە.

ئەو شارەزایە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاش دەیانەوێت دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن, بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری ئارجانتینی.




hamataqana
Top