زێدان لە دوو یاریزانی ناسراوی بەشدار لە یۆرۆی ٢٠١٦ نزیکە
رۆژنامەی مارکا دەڵێت لەسەر داوای زێدان ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ کانتی بهێننە ڕیزەکانیەوە بۆ یارمەتیدانی کاسێمێرۆ لە هێڵی ناوەندداو ڕیاڵ مەدرید نرخی ئەو یاریزانە بە گونجاو دەزانێت و زێدانی ڕاهێنەریش لە مانگی یەکەوە چاودێڕی دەکات.
هەروەها رۆژنامەی ئاس دەڵێت لە هێڵی ناوەڕاستی بەرگری تەنها کاسێمێرۆی هەیەو زیدان ئەوە بەمەترسی دەزانێت بۆیە دەیەوێت کانتی بهێنێتە ڕیاڵ مەدرید .
هەروەها رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیش بڵاوی کردۆتەوە زیدان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیدن هازارد واژۆ بکات، بەڵام هێنانی ئەو یاریزانە هەروا ئاسان نیە بە تایبەتی لە پڕۆژە نوێیەکەی کۆنتی ئەو یاریزانە بەشێوەی سەرەکی یاری دەکات.


hamataqana
