لە یانەیەکی دەوڵەمەندەوە کۆتا ئۆفەر بۆ نەیماڕ
سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە نەیماڕ رەتی کردۆتەوە بچێتە یانەی پاریس سانجێرمان و بەو یانەیەی وتووە کە بەرشەلۆنە جێناهێڵم.
هەروەها ئیدارەی یانەکەش بڕیاریان داوە گرێبەستەکەی نەیماڕ بە دووەم گرانگترین لە مێژووی یانەکە نوێ بکەنەوەو تەنها میسی لەئەو زیاتر موچە وەربگرێت.
نەیمار لە ئێستادا تا ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەو نرخی هەڵوەشانەوەشی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆیەو هەریەکە لە یانەکانی مانچستەریونایتد و ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان ئامادەییان نیشانداوە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بدەنە یانە کەتەلۆنیەکە.
hamataqana
