نرخی پۆگبا فڕێندرا لە لایەن مانچێستەر یونایتدەوە

نرخی پۆگبا فڕێندرا لە لایەن مانچێستەر یونایتدەوە
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ریکۆردێک لە گواستنەوەی یاریزانان تۆماربکات و گەورەترین گرێبەست لەگەڵ پۆڵ پۆگبای فەرەنسی واژۆبکات.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی رایگەیاندووە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پۆگبا تەرخانبکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیی پێشانداوە 10 ملیۆن پاوەند وەک مووچەی ساڵانە بخاتە بەردەم پۆڵ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد.

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی لە هاوینی ساڵی 2012 لەیانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یوڤێنتۆس کرد و ئێستاش یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.



hamataqana
Top