چێلسی ڕەت کرایەوە

چێلسی ڕەت کرایەوە
چێلسی ڕەت کرایەوە
یانەی رۆمای ئیتالی بەفەرمی دەستبەرداربوونیان لە یاریزانی بەلجیکی و یانەکەیان راجا ناینجولان بۆ یانەی چێلسی ڕەت کردەوە ،دوای ئەوەی راجا توانی ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی جامی یۆرۆی فەرەنسا پێشکەش کرد بۆیە یانەی چێلسی چاوی لەسەر ئەم یاریزانە چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی ھەلێک بقۆزیتەوە بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزی و بیکاتە بلوز رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتالیش ئەویە ئاشکرا کردووە کەوا کارگێڕانی یانەی رۆما بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆی یانەی چێلسیان ڕەت کردۆتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە ناینجولانی یاریزانی بەلجیکی یانەکەیان کە لە ھێلی ناوەڕاست یاری دەکات، بۆیە یانە ئیتالیەکە ئامادە نییە بە ھیچ نرخێک ئەم یاریزانە بفرۆشێت.
کارزان کانەبی
Top