سبەی پاڵەوانێتی ئەسپ سواری بەرێوە دەچێت
بەبەشداری چەندین ووڵات پاڵەوانێتیی نێودەولەتی ئەسپ سواری لەھە ولێر بەرێوەدەچێت لەژێر چاودێری رێکخراوی ئەسپ سواری نێودەولەتی پالەوانێتی نێودەولەتی ئەسپ سواری ھەولێر بەبەشداری ولاتانی ئەلمانیا - ھەنگاریا - ئەمریکا- عیراق - ئوردن - کوردستان و وەبەشداری چەند ولاتێکی تر لەرۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی داھاتوو لەبەرواری ٢٩ و ٣٠ - ٦ - ٢٠١٦ لەیانەی ئەسپ سواری نێودەولەتی ھەولێر لەکاتژمێرەکانی رۆژی یەکەم ١٠ بۆ ١٢ شەو ، رۆژی دووەمی پالەوانێتیەکە ٩ بۆ ١٢ شەو دێتە ئەنجامدان کەبۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق پالەوانێتیەکی نێودەولەتی لەکوردستان و لەپایتەخت بەرێوەدەچێت کەدوو رۆژ دەخایەنێت . ئەمڕۆ سێشەمە لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەھۆلی یانەی ئەسپ سواری نێودەولەتی ھەولێر لەسەر بەرێوەچوونی ئەم پالەوانێتیە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ میدیاکان بەرێوەدەچێت بۆ ئەوەی ووردەکاری زیاتربخەنە ڕوو لەسەر بەرێوەچوونی پالەوانێتی نێودەولەتی ئەسپ سواری ھەولێر بەبەشداری چەندین وڵات.
کارزان کانەبی
