ئەلڤێس بەفەرمی پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کرد

ئەلڤێس بەفەرمی پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کرد
ئەلڤێس بەفەرمی پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کرد
یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی کالچۆ ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا دانی ئەڵظێسی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی یۆڤی کردووە ، ئەلفێس گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵە و پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامداوە و ھیچ گرفتێکی پزیشکی نەبووە ئێستا بەفەرمی یانەی خنمە پیرەکەیە و لە وەرزی نوێ خولی ئەوروپا لیگ و ئیتالی بەرگری لە درێسی یانەی یۆڤی دەکات، گرێبەستی دانی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە بە کۆتایی دێت، دانی لەگەڵ بلوگرانا ٣ نازناوی ئەرووپا لیگی برۆدتەوە لەگەڵ ٨ نازناوی خولی ئیسپانی ، یانەی یۆڤیش مووچەی ئەلفێسی ئاشکرا کردوە کە زیاتر لە ٣ملیۆن و نیو یۆرۆیە جگە لە پێدانی پاداشت ، یانەی یۆڤی ئەمساڵ بەردەوامە لە خۆ بەھێز کردن ئەوە دووەم یاریزانە بباتە ریزی یانەکەی دوای ھێنانی یاریزانی بۆسنی میرالیم بیانیش لە رۆژانی داھاتوو یاریزانی تریش دەگوازێتەوە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top