برایەتی لە لاوانی عێراقی بردەوە

برایەتی  لە لاوانی عێراقی بردەوە
لە یارییەکی دۆستانە
برایەتی لە لاوانی عێراقی بردەوە
لە شاری سلێمانی شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە لەسەر یاریگای یانەی ئاشتی بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی ھەردووتیپی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی برایەتی بۆ یارییەکانی داھاتووی خۆیان ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە لە ئەنجامیشدا ھەردوو تیپ لە ماوەی دیاری کراوی یارییەکە توانیان چەندین ھێرش ببەنە سەر گۆڵی یەکتری و ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپەکەش چەندین یاریزانی لاوایان تاقی کردەوە سەرئەنجامیش یانەی برایەتی بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکەی بردەوە و لە یارییەکەش لە ١٥خولەکی کۆتایی بە ھۆی کوژانەوەی تەزووی کارەبا یارییەکە تەواو نەکرا.
کارزان کانەبی
Top