گۆڵکارە کەرکووکییەکە داواکراوە
یونس شوکر گۆڵکارە بە تواناکەی یانەی گازی باکوور کە ئەمساڵ لە یانەی زاخۆوە پەیوەندی بە یانەی گازی باکووری شوێنی لە دایک بوونی خۆی کرد بەھۆی گرفتی خێزانیەوە گەڕایەوە شارەکی لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان یاری بۆ یانەی گازی باکور کرد لەگەڵ یانەکەشی توانی سەرکەتوو بێت لەسەر خستنی یانەی گازی باکوور بۆ خولی پلە نایابی کوردستان دوای تۆمارکردنی حەوت گۆڵ گۆڵکاری تیپەکەی بوو، لە ئێستاشدا یونس دوو گرێبەستی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەرێتەوە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و بتوانێ رۆلی کارا ببینێ لەگەڵ یانەکانی خولی نایاب، لەم بارەشەوە یونس شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان" دوای ئەوەی توانیم لە ھەردوو خولی پلە یەکی کوردستان و پاڵاوتنەکانی عێراقی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و رۆلی کارام بینی لەسەرخستنی یانەکانم لەگەڵ ھاورێ یاریزانەکانم بۆیە چەند گرێبەستێکم بۆ ھاتبوو لەلایەن یانەکانی ترەوە بەتایبەت لە یانەکانی عێراقی لە ھەریەک لە یانەکانی نەفتی جنوب و کارەبای شاری بەغداد گرێبەستم پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی بۆندیان لەگەڵ واژوو بکەم بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی، بەڵام تاکو ئێستا وەلامێکی پوختم بۆ ئەم یانانە نەبووە چونکە من ئێستا لەگەڵ یانەی گازی باکوورم سەرکەوتنمان بەدەست ھێناوە بۆ گەیشتن بۆخولی نایاب بەڵام بەھۆی گرفتێکی تەکنیکیەوە گرفتمان بۆ درووست بووە نازانم چی بەسەر دێت، ئێستا چاوەڕوان دەبم کە بزانین چەند گرێبەستی ترم بۆ دێت سەیرێکی باری خێزانی خۆم دەکەم ئەوکات بیرێکی لێ دەکەمەوە بۆ ئەوەی منیش چارەنووسی خۆم دیاری بکەم کە بۆ وەرزی نوێ لەچ یانەیەک یاری دەکەم ئایا لە کوردستان دەمێنمەوە یاخود دەچمەوە ناوەڕاستی عێراق.
فۆتۆ: یوسف
کارزان کانەبی
