رۆنالدۆ ناوەستێت، سیلین باسی نیگاكانى رۆناڵدۆ ده‌كات
رۆژنامه‌ی لیۆپاریسیانی فه‌ره‌نسی توانی قسه له‌گه‌ڵ سیلین فیشێر بكات، كه ئێستا له فه‌رنسا به (شه‌یداكه‌ری رۆناڵدۆ) ناسراوه.
سیلین ئه‌و كچه بوو كه رۆناڵدۆ له كاتى هاتنه نێو یاریگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌یری كرد‌و سه‌رنجی هه‌موو جیهانى بۆ ئه‌و دیمه‌نه راكێشا. سیلین له‌و باره‌وه به رۆژنامه‌ی لیۆپاریسیانی فه‌ره‌نسی گوت "وه‌ك نه‌ریتی هه‌موو جارێكم تاخمه جلی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیام (سپۆنسه‌رێكی یۆرۆ) له‌به‌ركرد و چوومه یاریگه بۆ پێشوازیكردن له یاریزانانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده. ئه‌وه‌ی دواتر روویدا، رۆناڵدۆ نیگای تێ‌كردم و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان بۆم پێكه‌نی". هه‌روه‌ها سیلین گوتی "سه‌ره‌تا شته‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌رگرت، كه‌چی حه‌پاسام دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران نامه‌م له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هات، نه‌خاسمه له‌سه‌ر هه‌ردوو تۆڕی فه‌یسبووك و تویته‌ر، بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و گرته‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه".
له به‌خت باشی ئه‌و پێشوازیكه‌ره فه‌ره‌نسییه، جارێكی دیكه ناوی له‌نێو لیستی ئه‌و تاخمه پێشوازیكه‌ره ده‌بێت، كه له یاری داهاتووی پورتوگال به‌رامبه‌ر هه‌نگاریا ئاماده ده‌بێت، له رۆژی 22 ئه‌و مانگه‌دا. ده‌بێ ئه‌مجاره چی رووبدات؟!.
hamataqana
