بە فەرمی ... ریال دەستبەرداری جەیمس دەبێت و نرخەكەشی دیاریكرد

بە فەرمی ... ریال دەستبەرداری جەیمس دەبێت و نرخەكەشی دیاریكرد
كارگێڕیی یانەی ریال مەدرید، نرخی دەستبەرداربوونی لە جەیمس رۆدرێگزی یاریزانی كۆڵۆمبیی یانەكەی ئاشكراكرد و یانەی مانچێستەر یونایتدیش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.

بە گوێرەی هەواڵی مێدیاكانی بریتانیا، ئیدارەی یانەی ریال مەدرید نرخی 50 ملیۆن پاوەندی دیاریكردووە بۆ دەستبەرداربوون لە جەیمس رۆدرێگز، پێشتریش یانەی مانچێستەر یونایتد ئارەزووی خۆی دەربڕیبوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم یاریزانە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی بریتانیا، یانەی مانچێستەر یونایتد ئاگەداركراوەتەوە لەوەی دەتوانێت هەنگاوەكانی دەستپێبكات بۆ گواستنەوەی جەیمس.

مانچێستەر لەلای خۆیەوە دووپاتیكردووەتەوە، پشت بە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەكەیان دەبەستن بۆ رازیکردنی جەیمس بۆ گواستنەوەی بۆ مان یونایتد.

لە لایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی دیكەی هەواڵ، ئاشكرایانكردووە رۆدرێگز خانووەكەی لە مەدرید بۆ فرۆشتن خستووەتەڕوو، ئەمەش دووپاتیدەكاتەوە جەیمس لە ریال مەدرید دەڕوات.

رۆدرێگزی تەمەن 24 ساڵان، لە وەرزی رابردوودا نەیتوانی لە پێكهاتەی سەرەكیی ریال مەدریددا شوێنێك بۆ خۆی پەیدابكات، تەنیا 8 گۆڵیشی تۆماركرد.



hamataqana
Top