پلانێكی گرنگ لە لایەن زێدانەوە هەیە
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، زیدان بە بەرپرسانی ریال مەدریدی راگەیاندووە، دیمتری پایێ یەکێک لە یاریزانە باشەکانی ئەوروپا و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات، بە تایبەتیش دوای ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2016 دا پێشکەشیکرد.
یاریزانە29 ساڵییەکە وەرزی رابردوو لە خولی پرێمەلیگیشدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ وێستهامدا پێشکەشکرد، یانەکانی ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، چێڵسی و مانچێستەر سیتی داوای دەکەن و بەڕێوەبەری کارەکانیشی بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
پایێ ئێستا لەگەڵ فەرەنسا لە قۆناخی شازدەی یۆرۆی 2016 دان و یاریزانەکە لە سێ یاری قۆناخی کۆمەڵەکاندا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.
hamataqana
