ستیڤ جۆنسۆن نازناوی ئایۆنی بردەوە

ستیڤ جۆنسۆن نازناوی ئایۆنی بردەوە
ستیڤ جۆنسۆنی تێنسزانی ئەمریکی نازناوی پاڵەوانیەتی کراوەی تێنسی ئایۆنی بەدەستهێنا، کە لە نۆتێنگهام بەڕێوەچوو، کاتێک لە یاریی کۆتاییدا لە پابلۆ کۆیفاسی تێنسزانی ئۆروگوایی بردەوە.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا، ستیڤ جۆنسۆنی خاوەن پلەی 38ی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان، رووبەڕووی پابلۆ کۆیفاس بووەوە و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لێبردەوە، بە ئەنجامەکانی حەوت شەش و حەوت پێنج و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

نازناوەکە بۆ ستیڤ یەکەم نازناوە لە جیهانی پیشەگەری خۆیدا و چاودێرانی تۆپی زەرد پێیانوایە ستیڤ لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسمانی تێنسدا.



hamataqana
Top