ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی داهاتووی ئیسکۆ و جەیمس ئاشکرادەکات

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی داهاتووی ئیسکۆ و جەیمس ئاشکرادەکات
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، زیەندین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ئیسکۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە نوێ بکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "fichajes"، زیدان بڕوایەکی زۆری بە ئیسکۆ هەیە، بەڵام پێویستە ئیدارەی ڕیال بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنوسی ئەو یاریزانە بدات.

دەشڵێت: "یوڤانتۆسی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی گرنگی بە ئیسکۆ دەدەن، بۆیە ئەگەر ڕیال دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت ئەوا دەبێت لەم هاوینەدا بیفرۆشێت، چونکە گرێبەستەکەی هاوینی 2018 کۆتایی دێت".

ڕوونیشیکردووەتەوە: "ئەگەر فرۆشتنی ئیسکۆ بۆ هاوینی داهاتوو دوابخرێت، ئەوا نرخەکەی کەم دەبێتەوە، چونکە ئەوکاتە تەنها یەک ساڵ لەگرێبەستەکەی دەمێنێت".

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە زیدان بەشێوەیەکی کەسی داوای لە ئیسکۆ کردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لەبەرامبەردا جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی هەست بەنیگەرانی دەکات لەسەر پشتگوێ خستنی لەلایەن ڕاهێنەرە فەرەنسییەکەوەو ڕەنگە بەم نزیکانە یانەکە جێبهێڵێت و هەردوو یانەی مان یونایتد و یوڤانتۆسیش کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەکەن.



hamataqana
Top