لە كۆنگرەیەكدا مێسی لێدوانێكیدا بۆ ياریی بەرامبەر چيلی
ليۆنێل مێسی کاپتنی ئەرجەنتين، لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانی دا سەبارەت بەو يارييەيان دواو وتی " ياریی کۆتایی بۆمن زۆر گرنگە چونکە دەتوانم کۆپا ئەمريکا ببەمەوە، ئەمە سێيەم جارە لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بگەينە ياریی کۆتایی و دەمەوێت بەبەدەستهێنانی نازناوەکە مێژوو بنووسينەوە."
هەروە وتيشی " بەبێ دوودڵی، بردنەوەمان گەورەترين خەڵاتە کە توانامان هەبێت، نەک تەنيا بۆ من بەڵکو بۆ هەموو تيمەکەم، سێ جار گەيشتووينەتە ياریی کۆتایی و سەرکەوتوو نەبووين ئەمەش شتێکی خەماویی بووە، نەبردنەوە نازناو مايەی خەمبارييە."
hamataqana
