پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی لە یاریی کۆتایی یادی 100 ساڵەی کۆپا ئەمریکا لە شاری نیو یۆرک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

مێسی و هاوڕێکانی لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2015، بەلێدانی یەکلاکەرەوە بە سور پۆشەکان دۆڕان، بۆیە دەیانەوێت لەم یارییەدا تۆڵەی خۆیان بکەنەوەو کۆتایی بە 23 ساڵی بەدبەختی ئەرجەنتین بێنن.

بەڵام ئەرکیان بۆ گەیشت بەو خەونە ئاسان نابێت و چیلییەکان لەدواین دوو یاریی کۆپادا بەرامبەر مەکسیک و کۆڵۆمبیا بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەرەوە دەرکەوتن و 9 گۆڵیان لە مەکسیک و کۆڵۆمبیا کرد.

کاتژمێر: 3:00 سەرلەبەیانی
یاریگا: میتلایف ستادیۆم - نیوجێرسی
داوەر: هیبێر ڕۆبێرتۆ لۆپێس - بەرازیلی
بێژەر: عیسام شەوالی

ئەرجەنتین: ڕۆمێرۆ، مێرکادۆ، ئۆتامێندی، فونێس مۆری، ڕۆخۆ، ماسکێرانۆ، بانێگا، بیلیا، لامێلا، مێسی، هیگواین.

چیلی: براڤۆ، ئیسلا، مێدێل، خارا، دیاز، ئارانگونیز، بیوسیجۆر، ڤیدال، فوینزالیدا، ئەلێکسیس، ڤارگاس.



hamataqana
Top