ئەمڕۆ لە یەکەم یاری قۆناخی 16 یۆرۆی فەڕەنسادا هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و سویسرا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، هەردوو هەڵبژاردە ئاستیان لە یەکدیەوە نزیکە، پۆڵەندیەکان چاویان لە دەرکەوتنی لیڤاندۆڤسکییە تاوەکو هەڵبژاردەکەیان بگەیەنێتە قۆناخی 8، سویسراییەکانیش دەیانەوێت لەسەر حسابی پۆڵەندا قۆناخی 8 یۆرۆ ببینن.