بە فەرمی مانچێستەر یوناتید ئۆفەرێک پێشکەش بە پۆگبا دەکات

بە فەرمی مانچێستەر یوناتید ئۆفەرێک پێشکەش بە پۆگبا دەکات
بەرپرسانی یانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا, لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی پۆل پۆگبا یاریسازی فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, ئۆفەرێکی بە بڕی ١٢٠ ملیۆن پاوەند پێشکەش دەکات.
سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد, لە پێناو بەدەست ھێنانی تواناکانی پۆگبا, دەیانەوێت رکابەری لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بکەن, بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بەو یاریزانە کردووە, بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی فرانسی تا ئێستا ھیچ وەڵامێکی نەبووە.
ماوەی رابردوو دەنگۆی بە ھێز ھەبوون پۆل پۆگبای فەرەنسی, ریزەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا جێدێلێت, بۆیە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.
Top