بە فەرمی داوایەک لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا
ڕۆدریگێز ڕایگەیاند: “ئێمە بە فەرمی داوایەکمان ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئەروپی کردووە کە براوەی هەردوو پاڵەوانی یۆرۆ و پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکای سەدە، لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا لە یارییەکی فەرمییدا بە یەک بگەن.” سەرۆکەکەی ئەمریکای باشوور ئەوەیشی وتی کە یەکێتیەکەی ئەوروپا تاوتوێی داوایەکەمان دەکەن و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
لای خۆشیانەوە بەرپرسانی تۆپی پێ ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هۆکاری سەرەکیی پشتەوەی ئەم داواکارییە، بۆ بە ڕەسمیی ناساندنی کۆپا ئەمێریکای سەدەیە، کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میوانداری کردووە و لە ئێستاشدا هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئەرژەنتین گەشتوونەتە یاری کۆتایی.
hamataqana
