توتنھامیش دەستی پێکرد
توتنھامیش دەستی پێکرد
یانەی توتنھامی ئینگلیزی راگەیاند کەوا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ساوسامپتون ڤیکتۆر وانیاما مۆرکردوە بەبڕی ١٢ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ئەم یاریزانە کینیە تەمەنی تەنیا ٢٥ بەھارە و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی چوار وەرزە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دەبێت ، ھەر چەندە چەند یانەیەک ھەوڵی بۆ ئەم یاریزانە دابوو لە وەرزەکانی ڕابردوو بەڵام رۆنالد کۆمانی ڕاھێنەر رەتی کردبووە دەستبەرداری ئەم یارزانە بێت، ماوریسیۆ بەرێوەبەری ھونەری یانەی توتنھام ئەوەی ئاشکرا کرد کە ھێنانی ئەم یاریزانە سوودی باش بە یانەکە دەگەینێت ماوەیەکی زۆریشە لە دوای ئەوەن ئەم یاریزانە ڕازی بکەن بۆ ریزی یانەی توتنھام بەڵام داوجار کۆتاییان بەم چاوەڕوانییە ھێنا ، ٩٧یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ٤گۆڵیشی تۆمارکردوە بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە ماوەی ١٥ساڵی کاپتنی ھەڵبژاردەی ولاتەکەیەتی .
کارزان کانەبی
