فاردی گرێبەستەکەی نوێ کردەوە

فاردی گرێبەستەکەی نوێ کردەوە

فاردی گرێبەستەکەی نوێ کردەوە
یانەی لیستەری سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا گرێبەستی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و کاپتنی یانەکە جیمی فاردی بۆ ماوەی چوار وەرزی تر نوێ کراوەتەوە کە لە ئێستادا یاریزانی ناوبراو سەرقالی ئەنجامدانی یارییەکانی جامی یۆرۆی فەرەنسایە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و جێگای متمانەی دەستەی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەکەشە ، یانەی لیستەر سیتیش لە پێگەی تایبەتی یانەکەش ئەوەیان بەفەرمی راگەیاندووە کە فاردی ناچێتە ھیچ یانەیەک و لەگەڵ یانەکەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەرکردایەتی کردنی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی پرێمەر لیگ ، ھەردوو لایەنی فاردی و ئیدارەی یانەی لیستەر بەفەرمی رێکەوتوونە لەسەر ئەوەی کەوا گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە و جیمیش دەیەوێت ماوەیەکی زیاتر لە لیستەر مێنێتەوە بۆ خزمەت کردنی یانەکەی چەندین یانەش لە ھەوڵی ئەوەدابوون کەوا گرێبەست لەگەڵ یاریزان فاردی مۆربکەن ، بەڵام دواجار فاردی ھەموویانی ڕەت کردووە سەرکردایەتی کردنی یانەکەی خۆی دووپات کردەوە.
کارزان کانەبی
Top