وەرزی نوێ رۆدریگز لە ئینگلتەرایە
وەرزی نوێ رۆدریگز لە ئینگلتەرایە
سەرچاوەکانی ھەواڵی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وەرزی نوێ خولی پرێمەر لیگ جیمس رۆدریگزی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا پەیوەندی بە ریزی یانەی مانچستەر یونایتد دەکات ، لە ئێستاشدا ریال مەدرید بەھۆی ھێنانی کۆمەلێک یاریزان و گفت و گۆکردنیان لەگەڵیان جیمس شوێنی لەق دەبێت ڕەنگە تەنیا لەسەر کورسی یەدگ ئەم یاریزانە ببینی و لە دەرەوەی بازنەی یاری کردن بێت لای زیزۆ بۆیە ئەم یاریزانەش ئارەزووی رۆیشتنی لە یانەی مێرەنگی کردووە و ئارەزووی یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بەتایبەتی کە مۆرینھۆی ڕاھێنەری تازەی یانەی شەیتانەکان گرنگی زۆر بە ھاتنی جیمس دەدات بۆ یانەی مان یونایتد لەبەرامبەریشدا ریال مەدرید داوای بری ٦٠ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە کۆلۆمبیە ، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ لایەک بەفەرمی ھاتن و رۆیشتنی ئەم یاریزانەی یەک لای نەکردۆتەوە .
کارزان کانەبی
