ئۆبامینگ دڵی گواردیۆلا دەھێنێتە لەرزین

ئۆبامینگ دڵی گواردیۆلا دەھێنێتە لەرزین

ئۆبامینگ دڵی گواردیۆلا دەھێنێتە لەرزین
دوای ئەوەی ئۆبامینگ یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و بەرەگەز گابۆنی ئارەزووی یاری کردنی لە خولی ئیسپانیا بۆ درووست بووە کە بە نیازە لە ئایندەیەکی زۆر نزیک پەیوەندی بە ریزی یانەی مێرەنگی بکات، ئۆبامینگ بە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی راگەیاندوە من ئارەزووی یاری کردن دەکەم لە خولی ئیسپانی لە وەرزی نوێ خولەکە کە یەکێکە لە باشترین خولەکانی جیھان بە بۆچوونی من، لە ئێستاشدا ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و مان سیتی ڕکابەری توندی یەکتری دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ئەم ھێرشبەرە ئەفریقیە ئۆبامینگیش حەز لە یاری کردن دەکات لە قەلای شاھانە دەیەوێت لە پاڵ ھەریەک لە یاریزانان بێل و کریستانۆ یاری بکات لە وەرزی نوێ ، بە ھۆی نوێ کردنەوەی گرێبەستی ریال و مۆراتاش ئۆبامینگ دڵی کەوتۆتە لەرزەوە بۆ ئەوەی کە ئاخۆ یاری بە شێوەی سەرەکی پێ دەکەن لە کاتی بوونی ئەم ھەموو ھێرشبەرە بەتوانایە بۆیە کارێکی زەحمەت دەبێت بڕیار دان لە یاری کردن لە ریزی یانەی شاھانە ھەر چەندە پێریزی سەرۆکی یانەی شاھانە ئەوە ڕەت کردەوە ٧٠ملیۆ یۆرۆ بداتە یانەی دۆرتمۆند جگە لە پێدانی مۆراتاش ، بەڵام چەندین یانەی خولی پرێمەر لیگ داوای چوونی ئۆبامینگ دەکەن بۆ خولی ئینگلیزی گوادیۆلا بە توندی لەسەر ھێلە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بباتە ریزی یانەی مان سیتی بۆ چوونی ئەم یاریزانەش تەنیا ١٠ملیۆ یۆرۆ بۆتە رێگر لە نێوان ھەردوو یانەکە ، یانەی ئەتنلەتیکۆ مەدریدیش لەسەر داوای سیمۆنی ڕاھێنەر دەیانەوێت زیاتر لە ٧٠ملیۆن یۆرۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی ئۆبامینگ بێتە ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی
Top