بە وێنە ... ئەو خانمە کێیە كە میسی بە تاتۆ لە پشتی کێشاویەتی

بە وێنە ... ئەو خانمە کێیە كە میسی بە تاتۆ لە پشتی کێشاویەتی
وێنەی ژنێک لە بەشی پشتەوەی شانی چەپی ئەستێرەی بە ناوبانگی یانەی بەرشەلۆنە وهەڵبژاردەی ئەرجەنتین میسی بە تاتۆ کێشراوە کە زۆرکەس هەیە تا ئێستا نەیانزانیوە وێنەی ئەو خانمە کێیە.

وێنەکە دایکی لیۆ میسی"یەو ناوی سیلیا ماری کۆچتێنیە کە بە رەگەز ئیتاڵیە کە میسی لە خۆشەویستی بۆ دایکی ئەو تاتۆیەی کێشایەوەو بێجگە لەو تاتۆیە چەند تاتۆیەکی تری لەجەستەی کێشایەوە.

میسی سێ برای هەیە بە ناوەکانی"رۆدریگۆ و ماتیاس و مارسیۆل کە لە نێویاندا میسی برای سێیەمە.

میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە گرێبەستی تا ساڵی ٢٠١٨ هەیەو نرخی هەڵوەشانەوەشی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و ئەمڕۆ ئەو ئەستێرەیەی بەرشەلۆنە تەمەنی بووە ٢٩ ساڵ.





hamataqana
Top