چوونەدەرەوەكەی بەریتانیا یانە ئینگلیزییەکانی تۆپی پێشی لە زیان گەیاندن نزیكردتەوە
هەینی 24ی حوزەیرانی 2016 بە ئاشکراکردنی ئەنجامی راپرسییەکە پاوەنی بەریتانی بەرێژەی %١٠ دابەزی کە ٣٠ ساڵیش دەبێت بەهای ئەو دراوە دانەبەزیوەتە ئەم ئاستە.
پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانی راپرسییەکە 20 یانەی خولی ئینگلیزی "پریمەرلیگ" پشتیوانی خۆیان بۆ مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا راگەیاند.
ریچارد سکۆدامۆر، سەرۆکی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی، چەندجارێک مانەوەی بەریتانیای لە یەکێتی ئەوروپادا دوپاتکردوەتەوە بە بیانوی جیابونەوەکە کاریگەری گەورەی دەبێت و نرخی هەر یاریزانێکی ئەوروپی کە یانەیەکی ئینگلیزی بیکڕێتەوە دەبێت بە یۆرۆ بیکڕێتەوە، نرخی پاوەنیش بەرامبەر یۆرۆ لە ئێشتادا دابەزیوە و زۆرتر دەکەوێت لەسەر یانە ئینگلیزییەکان.
بۆ نمونە "ئەگەر یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی 160 ملیۆن یۆرۆی لەسەر هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی داناوە لەکۆتایی مانگی یۆنیۆی 2015 کە نرخی یەک یۆرۆ 0.709 پاوەن بوو، بەڵام پاش دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا نرخی یەک یۆرۆ نزیکبووەتەوە لە 0.9 پاوەنی بەریتانی، لەمکاتەشدا ئەگەر یەکێک لە یانە ئینگلیزییەکانی چێڵسی یان مانچستەر سیتی یان مانچستەر یونایتد ویستییان گرێبەست بکەن لەگەڵ هێرشبەرەکەی یۆڤانتۆس، ئەوا دەبێت 30 ملیۆن پاوەنی زیاتر بدەن بەهۆی جیاوازی بەهای دراوی پاوەنەوە".
لەبەر ئەم هۆکارەش گواستنەوە و واژۆکردنی گرێبەست لەنێوان یانە ئینگلیزی و یاریزانە ئەوروپییەکاندا زۆر ئەستەم دەبێت.
hamataqana
