لیۆن گرفت بۆ بارسا درووست دەکات
یانەی بارسیلۆنا دووچاری گرفتێکی گەورە دەبێت لە بەدەستھێنانی سامۆیل ئومتیتی یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیۆنی فەرەنسی ، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی لیۆنی فەرەنسی داوای بڕە پارەیەکی زۆری لە یانەکەی کەتالۆنیا کردووە بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە ، یانەی بارساش دەیانەوێت شوێنی مارک پاترا کە چۆتە برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەم ئومتیتی پڕ بڕکاتەوە کە ئێستا بەرسا ھەموو ھەولێ بۆ ئەم یاریزانە خستۆتە گەڕ ھەر چەندە یاریزانی ناوبراویش ڕازی بووە بۆ چوونی بۆ یانە کەتالۆنیەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ، ھەر چەندە یانە فەرەنسیە داوای بڕی ٢٥ملیۆ یۆرۆی کردبوو و بارساش تەنیا ٢٠ملیۆنی بۆ دانابوو یانە فەرەنسیەکەش ڕەتی کردبووە ، بەڵام ئێستا یانە فەرەنسیەکە داوای بڕی ٣٢ملیۆن یۆرۆ دەکات لە یانەی بلوگرانا ئینجا ڕازی دەبن بە چوونی ئومتیتی بۆ یانە ئیسپانیەکە لەم ھاوینە، جام میشیل سەرۆکی یانەی لیۆن ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوان ڕازی نابن لەسەر رۆیشتنی ئۆمتیتی بۆ یانەی بارسا لەسەر بڕی گرێبەستەکەی رێک نەکەوتوونە، بەڵام بارسا دەیەوێت واز لەم یاریزانە بھێنێ و بیر لە مارکینیوسی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بباتە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
