چاره‌نووسى پرێمه‌رلیگ پاش چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چی بەسر دێت
پرۆسه‌ى جیابوونه‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا نزیكه‌ى 2-10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و هاتنه ده‌ره‌وه‌كه‌شى به پێى یاسا‌و رێساى تایبه‌ته‌و كارێكى ئاسان و هه‌ڕه‌مه‌كى نابێت .
رۆژنامه‌ى گاردیان و BBC چه‌ند خالێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسى خولى (پرێمه‌رلیگ ) بڵاوكردۆته‌وه كه لێره‌وه هه‌موو به‌رچاوو روونیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت .
●به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوواى به‌ریتانیا جیابوونه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌وروپا راگه‌یاند به‌وه‌ش یانه‌كانى ئێنگلته‌را ناتوانن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ بكه‌ن .
● رۆژنامه‌ى گاردیان : چه‌ندین یاریزانى به‌نێوبانگى ئێستاى یانه‌كانى پریمه‌رلیك به هۆى پێنه‌دانى كارتى كاره‌وه ناتوانن له خوله‌كه بمێننه‌وه ئه‌وانیش "دی خیا ، دیمتری پاییت ، خوان ماتا ، كورت زوما ، هیكتور بیلرین و سه‌میر نه‌سرى مورگان شنایدرلین ، مارسیال ، سیزار ئازبیلكویتا ، خیسوس نافاس ومانگالا".
● BBC :زیاتر له 400 یاریزان له سه‌رجه‌م پله‌كان مافى یاریكردنیان له‌و خوله نامێنێت
● BBC :جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌یوه‌ندى به لایه‌نى وه‌رزشیه‌وه نابێت له رووى به‌شداریكردن له خوله‌كانى فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا .
● BBC :تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌رچاوو روونیه‌ك له داهاتووى پریمه‌رلیگ دیار نیه ته‌نیا ترس هه‌بێت بۆ رۆیشتنى یاریزانان دابه‌زینى نرخى جونیه‌ى ئیسترلینیه .
