لە ئەگەری رۆیشتنی نەیمار بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی دیاریكردووە بۆ شوێنگره‌وه‌ی
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرت، لویس ئێنریكی، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی یوڤێنتۆس بچنه سه‌ر هێڵ.
له ئێستادا مشتومڕێكی زۆر هه‌یه له باره‌ی رۆیشتنی نێیمار، چونكه باوكی نێیمار كه به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه، بارساش ڕه‌تی كردۆته‌وه كه بتوانێت ئه‌م پاره‌یه بدات، بۆیه تا دێت ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی نێیمار له بارسا زیاتر ده‌بێت، ئێنریكیش دیبالا به باشترین یاریزان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه ده‌زانێت.
دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆی ئیتاڵیاوه بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوو 23 گۆڵ بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار كرد.
