داتاو ژمارە پێوانەییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016

داتاو ژمارە پێوانەییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016
ئەم خولەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ، بەكۆتایی هاتنی قۆناغی گرووپەكان‌و بەر لەدەستپێكردنی قۆناغی یارییە یەكلاكەرەوەكان، وەك هەر خولێكی تر، كۆمەڵێك حاڵەتی سەیری بەخۆیەوە بینی‌و هەندێك ژمارەی نوێشی تێدا تۆماركرا، لەخوارەوە تۆمارە نوێیەكان‌و هەندێك زانیاریی دیكەش لەبارەی خولەكە بخوێنەرەوە:

- گابۆر كیرالی-ی گۆڵچیی هەنگاریا بەتەمەنترین یاریزانە تا ئێستا لەجامی ئەوروپا بەشداری كردبێت كە تەمەنی 40 ساڵە.

- كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی پورتوگالی بوو بەیەكەمین یاریزانی مێژووی پاڵەوانێتییەكە كە بتوانێت لە 4 خولی یەك لەدوای یەك (2004و 2008و 2012و 2016) گۆڵ تۆماربكات‌و بەهەموو بەشدارییەكانی 8 گۆڵی تۆماركردوە بەجیاوازیی 1 گۆڵ لەدوای پلاتینی گۆڵكاری مێژوویی پاڵەوانێتییەكە.
- پیتەرچیكی گۆڵچی چیك بەو گۆڵانەی لێی كران زۆرترین گۆڵی لێكراوە لەمێژووی پاڵەوانێتییەكەدا كە بەگشتی 21 گۆڵی لێ كراوەو بەوەش پیتەر شمایكل-ی گۆَڵچیی دانیماركی بەجێهێشت كە لەكۆی بەشدارییەكانیدا 20 گۆڵی لێكرابوو.

- لەقۆناغی گرووپەكاندا لەكۆی 36 یاری تەنها 69 گۆڵ تۆماركرا كە ئەوە نزمترین رێژەی گۆڵ تۆماركردنە لەساڵی 1992ەوە بەوەی رێژەی گۆڵكردن تەنها 1.92 گۆڵە بۆ هەر یارییەك.

- لەساڵی 1996ەوە بۆ یەكەمین جار لەكۆی هەموو هەڵبژاردە بەشدارەكان هیچ هەڵبژاردەیەك نەیتوانی بە 3 بردنەوە قۆناغی یەكەم تێپەرێنێت.
لەم خولەدا ئۆكراینا تاكە هەڵبژاردە بوو بەبێ گۆڵ بەبێ خاڵ لەپاڵەوانێتییەكە چوە دەرەوە.

- هەنگاریاو ویڵز خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەری قۆناغی یەكەم بوون بەكۆی 6 گۆڵ بۆ هەریەكێكیان.

- پورتوگال تاكە هەڵبژاردەیە كە بەبێ‌ بردنەوەی هیچ یارییەك قۆناغی یەكەم تێپەڕێنێت‌و بگاتە قۆناغی دوەم، بەبەدەستهێنانی 3 خاڵ لە 3 یەكسانبوون.
- سویسرا بۆ یەكەمین جار لەمێژووی بەشدارییەكانیدا قۆناغی یەكەمی جامی ئەوروپای تێپەڕاندو گەیشتە قۆناغی دوەم.

- لەساڵی 1980وە گاریس بێل-ی ویڵزی یەكەمین یاریزانە بتوانێت لەهەموو یارییەكاندا گۆڵ تۆماربكات، دوەمین یاریزانیشە لەمێژووی جامەكەدا بتوانێت 2 گۆڵ لەتۆپی راوەستاوەوە تۆماربكات دوای تۆماس هیسلەر-ی ئەڵمانی.

- گۆڵی دوەمی بەلژیك لەدژی ئایرلەندا دوای 28 پاسی نەبڕاوە تۆماركرا كە ئەوە زۆرترین پاسدانی پێش گۆڵكردنە لەساڵی 1980وە.
Top