كەپڵەكەی رۆناڵدۆ نهێنیەكی سەیر ئاشكرا دەكات
ئەلیسا دی بانیسیز كچە شۆخ و شەنگی ئیسپانی كە نمایشكەری جلوبەرگە ماوەیەكی كەمە ئاشنایەتی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆدا پەیدا كردووە و پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە ئەوەش لەپاش ئەوەی لە یەكێك لە هاوینەهەوارەكانی ئیسپانیا یەكتریان ناسی.
سەیرترین نهێنی كە لەم ماوەیەدا ئەلیسا دی بانیسیز ئەوە بوو كە بۆ رۆژنامەیەكی ئیتاڵی دركاندووەو باسی لەوە كردووە كە ئارەزوی تۆپی پێ نییەو هەرگیز وەك هاندەری هیچ تیپێك نەچۆتە هیچ باریگایەكەوە و هاندەری هیچ یانەیەكیش نییە ئەوەش لەكاتێكدایە كەپڵەكەی ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێی جیهانە.
