لێدوانى راهێنەرى ئیسپانیا لەسەر رووبەڕووبونەوەی ئیتاڵیا

لێدوانى راهێنەرى ئیسپانیا لەسەر رووبەڕووبونەوەی ئیتاڵیا
دیل بۆسکى راهێنەر ئیسپانیا هیواى بەسەرکەوتنى تیپەکەى هەیە بەسەر ئیتاڵیا لەجامى یۆرۆ.
لەکۆنفرانسێکى هەواڵیدا ڤیسێنتى دیل بۆسکى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئیسپانیا ئاشکراى کرد، سەرسامبووە بەڕووبەڕووبونەوەى ئیتاڵیا لەقۆناغى 16دا و لەو باوەڕادانەبووە ئەو یاریە بەهێزە لەو قۆناغەدا ئەنجام بدەن.
دیل بۆسکى وتیشی: ئیتاڵیا شێوازى یاریکردنى گۆڕانکارى گەورەى بەسەر هاتووە و چیتر بەشێوازى بەرگری یارى ناکەن و هێڵى ناوەڕاستیشیان زۆر بەهێزە.
باسی لەوەش کرد: تیپەکەى ئامادەکارى تەواوى بۆ یاریەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا کردووە و باشترین پێکهاتە بۆ ئەو یاریەکە ئامادە دەکات.
راهێنەرکەى تەئکیدیشی کردەوە، چانسی سەرکەوتنى یەکێک لە دوو هەڵبژاردەکە بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى یەکسانە و هەردوو تیپەکە خاوەى چەندین یاریزانى بەتوانان و ئیسپانیاش باشترین ئاستى لەو یاریەدا پێشکەش دەکات.
ئیسپانیا و ئیتاڵیا لەقۆناغى 16ی جامى یۆرۆ رووبەرووى یەکبونەتەوە و یاریەکەش دووشەممە کاتژمێر حەوتى ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
Top