بە 80 ملیۆن ریال دوو ئەستێرەى یۆرۆ دەکرێت

بە 80 ملیۆن ریال دوو ئەستێرەى یۆرۆ دەکرێت
ریاڵ مەدرید بە 80 ملیۆن یۆرۆ هەوڵى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانى فەڕەنسا دەدات.
راپۆرتە وەرزشیەکانى ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ئیدارەى ریاڵ مەدرید لەسەر داواى زیدانى راهێنەرى یانەکە دەیانەوێت بە بڕى 80 ملیۆن یۆرۆ هەردوو یاریزانى فەڕەنسی لە دیمیترى بایتى لە وێست هامى ئینگلیزى و کانتى یاریزانى لیستەر سیتی ئیمزا بکات.
رۆژنامەکان باسیان لەوە کردووە، زیدانى راهێنەر لەپێناو گرێبەستى ئەو دوو یاریزانە گەیشتۆتە فەڕەنسا و دەیەوێت دواى کۆتایى هاتنى یاریەمانى یۆرۆ بیانگوازێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.
ئەمە لەکاتێکدایە دیمیترى بایت نرخى 50 ملیۆن یۆرۆیە و کانتی یاریزانى لیستەر سیتیش نرخەکەى 30 ملیۆن یۆرۆیە.
Top