باسکە.. ڕیاڵ مەدرید لە بەرشەلۆنەى بردەوە و نازناوەکەى بەدەست هێنا
لە دوا یارى زنجیرە یارییەکانى کۆتایى خولى باسکەى یانەکانى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕوبەڕوى یەک بوونەوە و ڕیاڵ مەدرید توانى بە جیاوازى ٧ خاڵ و بە ٩١ خاڵ بەرامبەر بە ٨٤ خاڵ یارییەکە بباتەوە.
بەمەش یانە مەلەکیەکە توانى لە زنجیرە یاریەکانى کۆتایى خولەکەدا بە سێ یارى بەرامبەر بە یارییەک بەسەر بەرشەلۆنەدا سەربکەوێت و بۆ جارى دووەم لەسەر یەک نازناوى خولەکە بەدەست بهێنێت، کە ٢٢ ساڵە بۆ یەکەم جارە ڕیاڵ مەدرید بۆ دووەرز لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان.
ڕیاڵ مەدرید بۆ ٣٣یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى خولى باسکەى وڵاتەکەى بەدەست هێنا و یانەى بەرشەلۆنەش بە ١٨ نازناو لە پلەى دووەمدایە.
