دواجار بە دڵتەنگیەوە ئیبراهیمۆڤیچ ماڵئاوایى لە سوید کرد

دواجار بە دڵتەنگیەوە ئیبراهیمۆڤیچ ماڵئاوایى لە سوید کرد
ئیبراهیمۆڤیچ دوا یارى نێودەوڵەتى خۆى لەگەڵ هەڵبژاردەى سوید ئەنجامدا و بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایى کرد.
کاروانى ژیانى وەرزشى زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بە دڵتەنگییەوە کۆتایى هات، پاش ئەوەى سوید لە جامى یۆرۆى ٢٠١٦ى فەڕەنسا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە بەلجیکا دۆڕا و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
پێش یارییەکە ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ڕایگەیاند، کە دوا یارى نوێودەوڵەتى خۆى لەگەڵ سوید لە جامى یۆرۆى ٢٠١٦دا دەبێت و دووپاتیشى کردەوە بەشدارى ئۆڵۆمپیادى ڕیۆ دى جانیرۆ ناکات.
ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى سوید ستایشى ئیبراهیمۆڤیچ دەکات و پێیوایە لە وڵاتێکى بچوکى وەک سوید ئەستەمە یاریزانێکى ترى وەک ئیبرا دروست ببێتەوە، چونکە ئەو یاریزانێکى نایاب و تایبەتە.
زڵاتانى تەمەن ٣٤ ساڵ، تا ئێستا ١١٦ یارى بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى ئەنجامداوە و توانیویەتى ٦٢ گۆڵ تۆمار بکات.
Top